نووسه‌رێكی ناسراوی توركیا: هاوكێشه‌ی سیاسیی عه‌فرین ئه‌وه‌نده ئاسان نییه
نووسەر و رۆژنامه‌نووسێكی دیاری توركیا، پێوایه ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین ئه‌وه‌نده ئاسان نییه كه رۆژنامه‌نووسه‌كان هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كه‌ن، چونكه ئیدلیبیش له‌ناو هاوكێشه‌كه‌دایه.
ده‌نیز زه‌یره‌ك رۆژنامه‌نووسی دیاری توركیا، له نووسێنێكیدا كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه له رۆژنامه‌ی (حوریه‌ت) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین كردووه.
زه‌یره‌ك پێیوایه ئامانجی توركیا له‌و ئۆپه‌راسیۆنه ته‌نیا په‌لاماردانی یه‌په‌گه و له‌ناوبردنی ئه‌و هێزه نییه، به‌ڵكو بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندی به ئیدلیبیشهوه هه‌یه.
ئیدلیب له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنه كه توركیا هاوكارییان ده‌كات، بۆیه زه‌یره‌ك ئاماژه ده‌دات له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانه توركیا له‌گه‌ڵ رووسیا رێككه‌وتووه تا ئیدلیب هه‌ر له لای ئۆپۆزسیۆن بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئێستە هێزه‌كانی سووریا زله ئیدلیب له پێشڕه‌ویدان و ئه‌مه‌ش توركیای نیگه‌ران كردووه.
ئه‌و نووسه‌ره ئاماژه‌ی داوه، كه مه‌به‌ستی توركیا له ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین، راگرتنی ئه‌و پێشڕهوییهیە كه هێزه‌كانی ئه‌سه‌د له ئیدلیب كردوویانه و هه‌روه‌ها له‌ناوبردنی یهپهگهشه.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و حموجۆڵه سه‌ربازییه ته‌نیا بۆ عه‌فرین نییه، به‌ڵكو هاوكێشه‌كه په‌یوه‌ندی به هه‌موو سووریاوه هه‌یه، بۆیه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئه‌وه‌نده ئاسان نییه، كه رۆژنامه‌نووسان باسی لێوه ده‌كه‌ن
bas news-
