بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی: به‌م نزیكانه گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ست پێده‌كرێنه‌وه
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، پێده‌چێت به‌م نزیكانه، گه‌شته ئاسمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى و هه‌ولێر، ده‌ست پێبكرێنه‌وه.
تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ڕاگەیاند: "کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ حەیدەر عەبادی، بەکارێکی باش دەزانین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، چونکە یەکێک لە خاڵی کوبوونەوەکەی ئەمڕۆ گفتوگۆکردنە لەسەر کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی کوردستان".
هه‌روه‌ها، گوتیشی:"فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان ھیچ کێشەیەکی یاسایی لەگەڵ دەسەڵاتی فێدراڵی حکوومەتی عێراقدا نییە، چونکە بەغدا بە بڕیارێکی سیاسی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى فڕۆکەخانەکانی کوردستانی ڕاگرتووه، دواجاریش بەبڕیارێکی سیاسی دەتوانێت گه‌شته‌كان بکاتەوە".
بەڕێوبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، كه پێده‌چێت بەھۆی کۆبوونەوەی شاندی باڵای بەغدا و ھەرێم، ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق گڵۆپی سەوز بۆ ده‌ست پێکردنەوەی گه‌شته نێوه‌ده‌وڵه‌تییه‌كان ھەڵبکه‌ن، گوتیشی: "ئێمە ھەموومان گەشبینین بەوەی، له ئاییندەیه‌كی نزیكدا گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى فڕۆکەخانەکانی کوردستان، ده‌ست پێده‌كرێ،ه‌وه".
حكوومه‌تى فیدڕاڵ به‌سه‌رۆكایه‌تی (حه‌یده‌ر عه‌بادی) له دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، چه‌ند سزایه‌كی خسته سه‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێمى كوردستان، له‌نێویاندا ڕاگرتنى گه‌شته ئاسمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى.
bas news-
