میلیشیاكانی سوپای ئازادیی سووریا بەناوی سەدامەوە هوتاف لێدەدەن
ئەمڕۆ شەممە هێزێكی چەكداری سەر بە میلیشیاكانی سوپای ئازادیی سووریا لەنێو خاكی توركیادا خۆپێشاندانێكیان دژی نەتەوەی كورد ڕێكخست و سەرەڕای سووكایەتیكردن بە كورد و گوتنەوەی وشەی رەگەزپەرستانە، پەسنی سەدام دەدا.
خۆپێشاندانەكەی هێزەكەی میلیشیای سوپای ئازادیی سووریا، كەمێك پێش ناردنیان بوو بۆ شەڕی كورد لە عەفرین لەلایەن سوپای توركیاوە، بۆیە لە هوتافەكاندا پەسنی سەدام حوسێن سەرۆكی لەسێدارەدراوی عێراق و حكومەتی توركیا دەدرا.
خۆپێشاندەرە سوورییەكان، لەنێو هاواری ئەڵاهو ئەكبەردا، وشەی رەگەزپەرستانە بەكاردێنن و جنێو بە نەتەوەی كورد دەدەن.
bas news-
