به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایی: هێرشی توركیا، په‌رچه‌كرداری كورد له نێوخۆی توركیادا به دوای خۆیدا دێنێ
دوێنێ هه‌ینی، توركیا به چڕی ده‌وروبه‌ری عه‌فرینی ڕۆژئاوای كوردستانی تۆپباران كرد و به‌گوێره‌ی مێدیاكانیش، بۆ ماوه‌یه‌ك شه‌ڕ بۆ به‌رگرتن له پێشڕه‌وه‌یی سوپای توركیا ڕووی داوه.
هه‌ڕه‌شه و هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و شاره كوردستانییه پاش ئه‌وه دێ كه ئه‌مه‌ریكا پێكهێنان و مه‌شقكردنی ٣٠هه‌زار چه‌كداری ڕاگه‌یاند كه زۆربه‌یان كوردن، ئه‌و چه‌كداره كوردانه‌ی كه توركیا به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی خۆی ناساندوونی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكایی جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه وڵاته‌كه‌ی چاودێریی ٥٠ ئامێری سه‌ربازی كردووه كه ده‌بابه و تۆپ و زریپۆشن و له‌سه‌ر سنووری توركیا و سووریا جێگیر كراون.
به‌رپرسێكی ئه‌مه‌ریكایی به سی ئێن ئێنی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر بێت‌و سوپای توركیا سنووری سووریا ببه‌زێنێ، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا نیگه‌ران ده‌كات و له نزیكیشه‌وه چاودێریی ڕه‌وشه‌كه ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه پرسیویه‌تی، ڕۆڵی رووسیا له به‌رانبه‌ر ئه‌گه‌ری هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و شاره چ ده‌بێ، له كاتێكدا ده‌نگۆی كێشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ڕووسیا له عه‌فرین له ئارادایه؟.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكاییه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر بێت‌و توركیا هێرشه‌كه‌ی به‌رپا بكات، ئه‌وا له به‌رانبه‌ردا مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه په‌رچه‌كرداری كوردان له نێوخۆی توركیادا به دوای خۆیدا بێنێ.
دوو سه‌رچاوه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكایی دیكه به هه‌مان سه‌رچاوه‌یان گوتووه، به هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر منبجیش، ئه‌وا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ونه به‌رده‌م مه‌ترسییه‌وه، ئه‌وا ئه‌وكات هێزه‌كا نی ئه‌مه‌ریكا ناچار ده‌بێ چاودێریی ته‌واوی ناوچه‌كه بكات.
ئه‌وان، به‌رگرتن له شه‌ڕ و پێكدادانیان به ئه‌ركی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناو بردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندان جار به‌ره‌وڕووی ته‌قه‌ی ئه‌و چه‌كداره سووریاییانه بوونه‌ته‌وه كه توركیا پشتیوانی‌یان لێ ده‌كات.
به‌رپرسێكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكایی نیگه‌رانیێكی دیكه‌ی وڵاته‌كه‌ی سه‌رباره‌ت به‌م دۆخه‌ی سووریا دێنێته به‌ر باس و ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر بێت‌و ڕژێمی سووریا به‌رپه‌رچی هێزه‌كانی توركیا بداته‌وه، ئه‌وا ''سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی سووریا به هه‌مان هێزی جارانییه‌وه ئاماده‌ی تێكشكاندنی ئامنجه ئاسمانییه‌كانی توركیایه له ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی''، ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئه‌مه‌ریكا هۆشدارییشی دا له‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕوو بدات، ئه‌وا ململانێی قووڵتر ده‌كه‌وێته نێوان سووریا و ئه‌و توركیایه‌ی كه یه‌كێكه له هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانه‌تیی ناتۆدا.
kdp-
