"پەکەکە لە مەرزی سیپەی هەڵەبجە سەرانە لە خەڵکی وەردەگرێت"
په‌كه‌كه له زۆربه‌ی خاڵه سنوورییه‌كانی سنووری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هه‌ڵه‌بجه سه‌رانه له كاسبكاران وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ش كاسبكاران و بازرگانانی بێزار كردووه، چاودێرانیش دەڵێن لایه‌نی حكوومی له ناوچه نه‌یانتوانیوه ڕێگری له چه‌وساندنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه بگرن.
حەمید بارام، به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی بیاره، كه مه‌رزی سیپه ده‌كه‌وێته سنووری ده‌سه‌ڵاتی شاره‌دێكه‌ی ئه‌وه‌وه، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "په‌كه‌كه له هانه‌نه‌وه كه كۆتاییی خاكی باشووری كوردستانه، كۆمه‌ڵێك چه‌كداری داناوه و داوای پاره له كاسبكارانی ئه‌و مه‌رزه ده‌كه‌ن."
بارام گوتیشی: "پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن كاسبكارانه‌وه ئاگادار كراینه‌وه، كه چه‌كداری په‌كه‌كه هاتوونه‌ته ناوچه‌كه و داوای پاره‌یان له كاسبكاران كردووه، پاسه‌وانی سنوورمان ئاگادار كرده‌وه، به‌په‌له قسه له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌كدارانه بكه‌ن و داوایان لێ بكه‌ن، ناوچه‌كه چۆڵ بكه‌ن و ڕێگری له كاسبكاران نه‌كه‌ن."
سۆران ڕه‌حیم، یه‌كێك له وڵاخدارەکان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "سێ ڕۆژه په‌كه‌كه هێزێكی 15 كه‌سیی ناردووه‌ته، هانه‌نه‌وه، كه شوێنی خستنی باره‌كانه له لایه‌ن وڵاخدارانی هه‌ورامانه‌وه و له‌وێشه‌وه، كۆڵبه‌رانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دێن و به‌كۆڵ باره‌كان ده‌گوازنه‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی په‌كه‌كه، ئاستەنگ له‌به‌رده‌م كۆڵبه‌ران و وڵاخداران دروست بووە و داوای سه‌رانه‌یان لێ ده‌كه‌ن."
كاسبكارانی ئه‌و مه‌رزه ڕۆیشتوونه‌ته لای پاسه‌وانی سنوور و پێیان گوتوون داوا له په‌كه‌كه بكه‌ن سنووره‌كه چۆڵ بكه‌ن، چونکە گرفتیان بۆ دروست ده‌كه‌ن و داوای سه‌رانه‌یان لێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام له به‌رامبه‌ردا به‌رپرسی پاسه‌وانیی سنوور پێی گوتون، بڕۆن خۆتان ده‌ریان بكه‌ن، ئێمه حه‌قمان نییه.
په‌كه‌كه ساڵانه گێچه‌ڵ به كاسبكارانی مه‌رزه لاوه‌كییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ڵەبجه ده‌كات و داوای سه‌رانه‌یان لێ ده‌كات، له دوو ساڵی ڕابردووش‌دا به هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له مه‌رزی گریانه و هاوار، كۆماری ئیسلامیی ئێران مه‌رزه‌كانی داخست و هه‌زاران هاووڵاتیی ئه‌و ناوچانه بێكار بوون.
كاروان عومه‌ر، یه‌كێكی تر له وڵاخدارهكان لای خۆیه‌وه گوتی: "هێزه‌كه‌ی په‌كه‌كه له هانه‌نه‌وه، شوێنی ته‌سلیمكردنی كاڵاكان به كۆڵبه‌رانی ڕۆژهەڵاتی، بازگه‌ی گومرگیان داناوه، داوای سه‌رانه ده‌كه‌ن، كه بۆ باریی وڵاخێک داوای ٦٠ هه‌زار تمه‌ن ده‌كه‌ن، له كاتێكدا وڵاخدارهكه به 120 هه‌زارتمه‌ن باره‌كه ده‌گوازێته‌وه، كه‌واته ده‌بێ نیوه‌ی داهاتی خۆی بدات به په‌كه‌كه، بۆ هه‌ر كۆڵبهرێكیش ٣٠ هه‌زار تمه‌ن داوا ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش غه‌درێكی گه‌وره‌یه، كه‌سیش له‌سه‌رمان نایه‌ته‌وه جواب، كه ئه‌م چه‌كدارانه بوونه‌ته هۆی بڕینی قووتی هه‌زاران خێزان."
عومه‌ر ده‌ڵێت: "كاسبكارانی مه‌رزه‌كه ڕۆیشتوون بۆ لای چه‌كدارانی په‌كه‌كه و پێیان گوتوون، مهرزهكهمان به‌جێ بهێڵن، به‌ڵام چه‌كداره‌كان ڕه‌تیان كردووەتەوە ناوچه‌كه به‌جێ بێڵن و گوتوویانه، ئێمه له هه‌موو مه‌رزه‌كان بازگه‌ی گومرگمان داناوه، ده‌بێ ئێوه‌ش ئه‌و گومرگه‌ی بۆتان دیاری ده‌كه‌ین، پێمان بده‌ن، ئه‌وه‌ش بڕیاری قه‌ندیله جێبه‌جێی ده‌كه‌ین. كاسبكارانیش هه‌ڕه‌شه‌یان له چه‌كداره‌كان كردووه، بۆیە ڕۆژی پێنچشه‌ممه 18-1-2018 په‌كه‌كه هێزه‌كانی له 15 چه‌كداره‌وه بۆ 35 چه‌كدارن لە ناوچەکەدا زیاد كردووه، چونکە ترسیان هه‌یه كاسبكاران دژیان بووه‌ستن."
مه‌رزی سیپه، مه‌رزێكی لاوهكییە، دوو ساڵه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا كراوه‌ته‌وه و، زیاتر له 6 هه‌زار هاووڵاتی تێیدا كار ده‌كەن، به هاتنی ئه‌و هێزه‌ی په‌كه‌كه ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای كاسبكاران دروست بووە.
په‌كه‌كه له ناو پارێزگای هه‌ڵه‌بجه باره‌گایه‌كی هه‌یه كه لقێكی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كوردستانه و چالاكیی ڕێكخستن ئه‌نجام ده‌دات، له ڕێی ئه‌و ڕێكخستنه‌وه چه‌ندین لاوی هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامانی ڕێك خستووه و ناردوونی بۆ چیای قه‌ندیل و ڕۆژئاوای كوردستان، دایك و باوكی ئه‌و منداڵانه‌ش داوایان له به‌رپرسانی ئیدارەی سنووره‌كه كردووه، ئه‌و باره‌گایه دابخه‌ن، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێك به ئاراسته‌ی داخستنی باره‌گاكه‌ی په‌كه‌كه نهنراوە و، په‌كه‌كه هه‌رێمی شاره‌زووریان دروست كردووه."
kdp-
