بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە 52 کەس سووتان

بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە 52 کەس سووتان
بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکی گواستنەوەی رێبوارانەوە، 52 کەس سووتان و گیانیان لەدەست دا.

پاسەکە رۆژی پێنجشەممە 18/1/2018 لە ناوچەی ئاکتۆیی لە باکووری کازاخستان وەرگەڕاوە و دواتر ئاگری گرتووە.

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی وەزارەتی فریاکەوتنی کازاخستان، پاسەکە 57 سەرنشینی هەڵگرتبوو، کە تەنیا پێنجیان توانیویانە خۆیان دەرباز بکەن و 52 کەسەکەی دیکە، بەهۆی سووتانەوە، گیانیان لەدەست داوە.

وەزارەتی فریاکەوتنی کازاخستان ئاماژەی بەوەش کردووە، کە بەشێک لە قوربانییەکان خەڵکی وڵاتی ئۆزبەکستان بوون.









باسنيوز
Top