نووسەرێکی سووری چەند زانیارییەک لەبارەی رۆژئاوای کوردستان ئاشکرا دەکات
ئەحمەد کامل، نووسەر و میدیاکاری سووری لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە، پێویستە ”برا کوردەکانمان“ لە شارەکانی رەققە، تەبقە و ناوچە عەرەبنشینەکان دیکە بکشێنەوە و لە عەفرین، بەرگری بکەن.
ئەحمەد کامل هەروەها رایگەیاندووە، کە بە دامەزراندنی سوپایەکی کوردی لە رۆژئاوای کوردستان و رۆژهەڵاتی سووریا بە پشتگیریی ئەمریکا، %25ـی خاکی سووریا دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
ئەو نووسەرە پێی وایە کیانێکی کوردی لە باکووری سووریا دەبێتە ”ئیسرائیلی دووەم“ و رایگەیاندووە، ئەوکاتە ”دوو ئیسرائیل لە باکوور و باشوورەوە گەمارۆی سووریا دەدەن“.
ئەحمەد کامل پێشی وایە بە دامەزراندنی سوپا بۆ کوردانی رۆژئاوای کوردستان، ناکۆکییەکی خوێناوی لەنێوان هەرسێ پێکهاتەی کورد، تورکمان و عەرەب لە سووریا دروست دەبێت و ئەمریکا بەو کارە ”شەڕ لە دژی سووریا رادەگەیەنێت“.
ئەو نووسەرە چەند خاڵێکی لەبارەی داهاتووی سووریا و رۆژئاوای کوردستان نووسیوە، کە دوای دامەزراندنی ئەو سوپایەی بەرپرسانی ئەمریکا کار بۆ دامەزراندنی دەکەن، کە بریتین لە؛
- هەموو نەوت و گازی سووریا دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی کورد.
- سووریا دابەش دەبێت.
چەند رۆژێکی تورکیا ھێزێکی زۆری لەسەر سنووری شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان کۆ کردووەتەوە و رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیازش رایگەیاندووە، ھێزەکانیان دەچنە ناو شارەکە و شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵای سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە رۆژئاوای کوردستان، لەناو دەبات.
لە رۆژی شەممە 13.1.2018ـەوە، سوپای تورکیا چەند جارێک تۆپبارانی شاری عەفرینی کردووە و پێشتریش پەکەکە ھۆشداریی دابوو و رایگەیاندبوو، کە ئەگەر تورکیا ھێرش بکاتە سەر عەفرین، ئەوا ”پەکەکە شەڕ دەباتە ھەموو تورکیا و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست“.
باسنيوز
