ئێران وادەی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران ئاشکرا دەکات

 ئێران وادەی سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ تاران ئاشکرا دەکات
کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر وادەی سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئێران، ئاشکرا دەکات.



رۆژی شەممە 20/1/2018، کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر رایگەیاندووە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا، لەگەڵ گەورە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە، کۆ دەبێتەوە.



هەروەک کونسوڵخانەکە رایگەیاندووە، بڕیارە رۆژی یەکشەممە 21/1/2018، نێچیرڤان بارزانی سەردانی تارانی پایتەختی ئێران بکات.









باسنيوز
Top