سەركردەیەكی یەكێتی: بەشێك لە سەركردەكردایەتی یەكێتی لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانن
ڕەهبەری سەید برایم، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی ڕاگەیاند: ئێمە وەك بەرپرسی مەڵبەندەكانی یەكێتی لە مەكتەبی ڕێكخستن كۆبوونەوەیەكمان كرد و بەكۆی دەنگ پێمان باش بوو كە هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان دوا بخرێت، ئەوەش تا ئەوكاتەی كە خۆمان ڕێك بخەینەوە و ناوماڵی خۆمان ڕێك بخەین و كۆنگرە ببەستین و دۆخی خۆمان باش بكەین".
ئەو سەركردەیەی یەكێتی ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات: "ناڵیم هەموو یەكێتی لەگەڵ هەڵبژاردن نییە، بەڵكوو بەشێكمان لەگەڵی نین، هەروەها گوتمان پێمان باشە هەڵبژاردن دوابخرێت".
دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر و تێوەگلانی باڵێكی ناو یەكێتی لەو ڕووداوانە كێشە ناوخۆییەكانی یەكێتی زیاتر بوون و هەندێکیان لەگەڵ دواخستنی کاتی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانن و نەگرتنی کۆنگرەیان کردووەتە بیانوو.
باسنيوز
