لە کەرکووک بایی 47 ملیۆن دۆلار کارتی ئینتەرنێت دەدزرێت

لە کەرکووک بایی 47 ملیۆن دۆلار کارتی ئینتەرنێت دەدزرێت
لە پارێزگای کەرکووک باندێک دەستگیرکراوە کە بایی 47 ملیۆن دۆلار کارتی ئینتەرنێتیان دزیوە.

دەستەی نەزاهەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات کە ئەمڕۆ هەینی 19-1-2018، تیمێکی نووسینگەی لێکۆڵینەوەکانی دەستەکە لە کەرکووک بە هاوکاریی پشکنەرانی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق، باندێک دەستگیرکراوە کە "گەورەترین ئۆپەراسیۆنی دزینی یەکەکانی ئینتەرنێتیان لەڕێگەی هێڵی فایبەر ئۆپتیکەوە بەڕێوەبردووە".

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەوانەی ئەو کارەیان کردووە، کارتی جۆری 10Gیان دزیوە و کە هەر کارتێک بڕی 10 گێگابایت ئینتەرنێتی لەسەرە و نرخەکەی بە 10 دۆلارە. کۆی ئەو کارتانەی دزراون، وەک دەستەی نەزاهەی عێراق رایگەیاندووە، نرخەکەیان دەگاتە 47 ملیۆن دۆلار.

rudaw -
Top