كه‌لار.. گه‌ڕه‌كه بێ تاپۆكان تاپۆ ده‌كرێن
له نووسراوه‌كه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، كه به ژماره 328 له 18/1/2018 ده‌رچووه و وێنه‌یه‌كى نێردراوه، هاتووه "به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردن و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى مافى هاووڵاتیان له‌سه‌ر زه‌وى ناو نه‌خشه‌ى بنه‌ڕه‌تى شاره‌وانییه‌كان له سنوورى ئیداره‌ى گه‌رمیان بڕیارماندا به‌پێكهێنانى لیژنه‌ى باڵا كه‌پێكهاتووه له سه‌رۆكى یه‌كه‌ى ئیداره‌ى گه‌رمیان و سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌رى تۆماركردنى خانووبه‌ره‌ى كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌رى زه‌وى و زار له شاره‌وانى كه‌لار و به‌ڕێوه‌به‌رى خانووبه‌ره‌ى ده‌وڵه‌ت (نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى) و بڕیارده‌رى لیژنه".
به‌پێى نووسراوه‌كه "ئه‌و موڵكانه‌ى پێویستیان به سه‌رله‌نوێ تۆماركردنه‌وه هه‌یه ده‌توانرێ له‌ژێر ڕۆشنایی یاساى تۆماركردنى خانووبه‌ره ژماره 43 ى ساڵى 1971 ى هه‌مواركراو چاره‌سه‌ربكرێت، زه‌وییه به‌تاڵه‌كانى شاره‌وانیش كه ده‌كه‌ونه نێوان خانوو كه‌لاوه‌كان به‌پێى یاساى ژماره 32 ى ساڵى 1986 مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
له‌نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌دراوه "قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى خاوه‌ن ئه‌و خانووانه‌ى كه شوێنه‌كانیان گونجاونین له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌ى بنه‌ڕه‌تى شاره‌وانى له‌كاتى جێبه‌جێكردنى ئه‌م فه‌رمانه به پارچه زه‌وییه‌كى نیشته‌جێ به‌ڕووبه‌رى 200 مه‌تر دووجا به‌بێ به‌رامبه‌ر دواى ڕووخاندنى خانوه‌كه‌ى و لابردنى پاشماوه‌كه‌ى".
له‌به‌شێكى تر‌ى نووسراوه‌كه‌دا هاتووه"ئه‌و داهاته‌ى له‌ده‌ره‌نجامى ئه‌م بریاره به‌ده‌ست دێت ته‌رخانده‌كرێت بۆ شاره‌وانى شاره‌كه به‌مه‌به‌ستى ئه‌نجامدانى پرۆژه‌ى پێویست".
bas news-
