به‌رپرسانی یه‌كه‌می ڕێكخراوى به‌در و حزبوڵڵا له خورماتوو ده‌ستگیركران
به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشی خورماتوو ده‌ستگیركردنى هه‌ردوو به‌رپرسی ڕێكخراوى به‌در و حزبولڵاى له‌لایه‌ن هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرا له شارۆچكه‌ی خورماتوو ڕاگه‌یاند.
عه‌قید كاوه مه‌لا په‌روێز، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاسایشی خورماتوو، ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه(18-1-2018) له‌لایه‌ن هێزه‌كانى به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى خێرای عێراقه‌وه هه‌ریه‌كه له عاتف نه‌جاڕ به‌رپرسی ڕێكخراوى به‌در و ئه‌حمه‌د ئه‌سعه‌د جایرلی به‌رپرسی ڕێكخراوى حزبوڵڵا له قه‌زاى خورماتوو ده‌ستگیركران".
گوتیشی: "دوێنێ 17/1/2018 له‌لایه‌ن هه‌مان هێزه‌وه به‌رپرسی عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق له شارۆچكه‌كه ده‌ستگیركراوه".
به‌پێی زانیارییه‌كان به‌هۆی درووستكردنی كێشه و ئاژاوه له شارۆچكه‌كه حكوومه‌تی عێراق بڕیاری ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانى گرووپه چه‌كدارییه توركمانییه‌كانی له خورماتوو داوه و له چه‌ند ڕۆژی داهاتووش ژماره‌یه‌كی دیكه‌یان ده‌ستگیرده‌كرێن.
bas news-
