ھەولێر.. لە کۆگایەکی شاراوە دەست بەسەر بڕی 12 تەن خۆراکی ماوەبەسەرچوودا گیرا

 ھەولێر.. لە کۆگایەکی شاراوە دەست بەسەر بڕی 12 تەن خۆراکی ماوەبەسەرچوودا گیرا
قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر، لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژە بەوە دەدات، کە دەست بەسەر بڕی 12 تەن پەنیر، زەیتوون و مرەبای ماوە بەسەرچوودا گیراوە.


قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18/1/2018، لە راگەیەندراوێکدا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ئەوەی خستووەتەڕوو: "دوێنێ چوارشەممە 17/1/2018، دەست بەسەر 12 تەن، پەنیر، زەیتون و مرەبا لە یەکێک لەکۆگاکانی ڕێگای ھەولێر – گوێڕ گیرا، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ھەولێر - ھۆبەی ئابوورییەوە دوای پشکنینی ورد لەلایەن لیژنەی پشکنینی قایمقامیەتی ھەولێر دەرکەوت کەڵ وپەلەکان ماوە بەسەرچوون بەکەلکی خواردن نایەن".


قایمقامیەتی ھەولێر، ئەوەشی روون کردووەتەوە، کە سەرجەم کەلوپەلەکان بۆ زبڵخانەی کانی قڕژالە گواسترانەوە و لەناو بران".


جەختیش لەوە کراوەتەوە، کە کاردانەوەی توندی یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەکرێت".









باسنيوز

Top