پەرلەمانتارێکی پارتی لەسەر شێواندنی ناوی ھەرێمی کوردستان بەتوندی وەڵامی رۆژنامەنووسێک دایەوە

 پەرلەمانتارێکی پارتی لەسەر شێواندنی ناوی ھەرێمی کوردستان بەتوندی وەڵامی رۆژنامەنووسێک دایەوە
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەسەر ناوھێنانی ھەرێمی کوردستان، بە باکووری عێراق، بە توندی وەڵامی رۆژنامەنووسێکی دایەوە.

حاکم سەرحان سلیڤانەیی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کەناڵی (بیلادی)، لە بارەی ھەرێمی کوردستان کە بە (شیمال العراق) وەسفی کرد، گوتی: "گوازرشتەکەت ناڕاستە و دەبێت بگوترێت ھەرێمی کوردستان نەک (شیمال العراق)، چونکە بە گوێرەی دەستوور کوردستان ھەرێمە".

ئەو پەرلەمانتارە کوردە وەڵامدانەوەی پرسیارەکەی ئەو پەیامنێرە ڕەت دەکاتەوە و بە پەیامنێرەکە دەڵێت: "پێویستە ئەو دەستەواژەیەت ڕاست بکەیتەوە".

لە بەرامبەردا پەیامنێرەکە، ئاماژەی بەوە دا، کە ئەوە سیاسەتی کەناڵەکەیانە و ئەو نوێنەرایەتی ئەو کەناڵە دەکات، بەڵام پەرلەمانتارەکەی پارتی، گوت: "منیش نوێنەرایەتی گەلی کوردستان دەکەم و ناونانی ھەرێمی کوردستان ناونانێکی دەستوورییە، بۆیە ھیچ لێدوانێکی رۆژنامەوانی بۆ ئەو کەناڵە نادەم".

لەلایەن بەشێک لە سیاسییەکانی ئەمڕۆی عێراق تاوکو ئێستا بۆ ھەرێمی کوردستان، دەستەواژەی (شیمال العراق) بەکار دێنن کە ئەو دەستەواژەیەش لە سەردەمی بەعسەوە سەرچاوە دەگرێت و بەشێک بەناو رۆژنامەنووسانی عێراقیش کاریگەری سەردەمی بەعسیان لە سەرماوە.













باسنيوز
Top