فەرماندەیەکی پێشمەرگە: لە قەرەهەنجیر ئامادەی هەموو ئەگەرێکی رووبەڕووبوونەوەین
لیوا ڕێبوار عەلی کەریم، فەرماندەی لیوای یەکی پیادەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ گرژی و ئاڵۆزییەک لە قەرەهەنجیر رووی نەداوە تەنیا ئەوەیە نەبێ، سوپای عێڕاق ھێزەکانی خۆی لە قەرەھەنجیر بڵاو کردوەتەوە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە ھێزەکانییاندا بکەن و ”تا ئێستا ھیچ حاڵەتێکی نەخوازراو ڕووینەداوە“.
لیوا رێبوار عەلی کەریم هەروەها رایگەیاند، کە هەرچەندە هیچ جموجۆڵێک دژی هێزەکانی پێشمەرگە نەکراوە، بەڵام پێشمەرگە کەوتووەتە ئامادەباشییەوە و هێزی زیاتری لە ناوچەکە بڵاو کردووەتەوە، ”بۆ ئەوەی ھیچ حاڵەتێکی نەخوازراو لە ناوچەکەدا ڕوونەدات“.
رۆژی چوارشەممە 17/1/2018، هێزێکی زۆری سوپای عێراق برانە سنووری قەرەهەنجیر لە پارێزگای کەرکووک، کە هەموو چەکدارەکانی عەرەبی شیعەمەزهەبن.
باسنیوز
