پۆلیسی ھەولێر چەند زانیارییەک لەبارەی کوژرانی ژن و مێردەکەی سێبەردان دەخاتە ڕوو
ڕائید هۆگر عه‌زیز، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر ڕاىگه‌یاند: "كاتژمێر یه‌كى شه‌وى ڕابردوو له ناو جێگادا به چه‌كى ده‌مانچه ته‌قه له ژن و مێردێك كراوه، كه به‌و هۆیه‌وه هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ست داوه".
گوته‌بێژه‌كه‌ى پۆلیس ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ئه‌و ژن و مێرده ماوه‌ى چوار مانگه چوونه‌ته پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرییه‌وه.
ئاشكراشى كرد: "كه سه‌رله به‌یانى ئه‌مڕۆ به ڕووداوه‌كه زانراوه و ئێستا تیمى به‌ڵگه و تاوان چوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه بۆ وه‌رگرتنى زانیاری زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن و دواى ئه‌وه زانیارییه‌كان بۆ دادگا به‌رزده‌كه‌نه‌وه تا فه‌رمانى ده‌ستگیر كردن بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌ربكرێ كه ده‌ستیان له تاوانه‌كه‌دا هه‌بووه".
بەرپرسەکەی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، کە ته‌رمی ئەو ژن و مێردە کوژراوە ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادوه‌رى كراوە.
باس‌نیوز
