شاندێکی ئیدارەی شەرعیی شنگال سەردانی بەغدا دەکات
رۆژی پێنجشەممە 18/1/2018، وەیسی نایف، سەرۆکی ئەنجومەنی شەرعیی شاری شنگال رایگەیاند، شاندەکە رۆژی چوارشەممە سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق و حکوومەتی عێراقی کۆ بووەتەوە.
وەیسی نایف هەروەها رایگەیاند، لە گفتوگۆکاندا، ئەو پێشێلکارییە یاسایی و دەستوورییانە خراونەتە بەر باس، کە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی دوای داگیرکردنی ئەو ناوچانە، ئەنجامی داون.
شاندەکەی سنووری شنگال داوای لە حکوومەتی عێراقی کردووە ئەو ئیدارە ناشەرعییەی حەشدی شەعبی لە ناوچەکە دروستی کردووە، هەڵبووەشێندرێتەوە و چەکدارانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ش لەو ناوچانە دەربکرێن.
باسنیوز
