په‌رله‌مانتارێكی سووریا: توركیا له عه‌فرین تووشی شۆك ده‌بێت
له‌هه‌مان كاتدا ئۆسێ ئاشكرایكردووه، كه زانیاری هه‌یه "ئه‌مریكا و توركیا رێككه‌وتنێكیان كردبێ و ئه‌نقه‌ره له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه گڵۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكرابێت".
رۆژنامه‌ی "الوطن"ـی سووری، له زاری "عومه‌ر ئو‌سێ"ـی گواستووه‌ته‌وه‌و نوسیوویه‌تی: "ئه‌گه‌ر توركیا هه‌وڵی هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرین بدات، تووشی شۆك ده‌بێت، چونكه شه‌ڕی عه‌فرین به ئاسانی بۆ توركیا ناچێته سه‌ر و رووبه‌ڕووی به‌رگرییه‌كی توند ده‌بنه‌وه، هه‌موو كوردی سووریا له پشت خه‌ڵكی عه‌فرین ده‌وه‌ستێته‌وه، هه‌روه‌ها سوپای سووریاش به ئه‌ركی خۆی هه‌ڵده‌سێت و توركیا بێ ئه‌وه‌ی دووچاری زیانێكی گه‌وره ببێته‌وه، ناتوانێت ئه‌و ناوچه‌یه داگیربكات".
ئه‌و په‌رله‌مانتا‌ره‌ی سووریا گوتوویه‌تی: "پشتبه‌ستنی هه‌ندێك له برایانی پارتی یه‌كێتی دیموكرات به ئه‌مریكییه‌كان له جێگای خۆیدا نییه، پێویسته كورده‌كانی سووریا هێلكه‌كانیان نه‌خه‌نه سه‌به‌ته‌ی ئه‌مریكییه‌كانه‌وه، چونكه له كۆتاییدا ئه‌مریكا ده‌وڵه‌تێكی پراگماتیه و ده‌ستبه‌رداری هاوبه‌شه‌كه‌ی نابێت كه پێكه‌وه ئه‌ندامی ناتۆن".
ئۆسێ ده‌ڵێت: "دیدار له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل و سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی سووریا و رووسیا له بنكه‌ی سه‌ربازی حمیمیم ئه‌نجامدراوه‌و به‌رده‌وامیشه، هیوادارم به هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوو كۆتاییان بێت، تا رووبه‌ڕووی هه‌ر دوژمنكارییه‌كی توركیا به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ری سووریا ببنه‌وه، جا له عه‌فرین بێت، یان هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه".
K24
