پێشانگای كتێب بۆ تووشبوانی تالاسیمیا
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز ڕاگری كۆلێژ (پ.ی.د.سیروان عاره‌ب ) و قوتابیانی ئازیزی كۆلێژه‌كه‌مان و چه‌ند ئه‌ندامێكی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیا و میوانی تر ، كۆمه‌ڵێك كتێبی كۆكراوه له‌پێشانگایه‌كی خنجیلانه له گۆڕه‌پانی باله (كۆشكی كۆلێژ) داندران، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی فرۆشتنی كتێبه‌كان بۆ تووش بووان به ( نه‌خۆشی تالاسیمیا ) بێت، وهاوكاری بكرێن له‌كڕینی دا‌و و ده‌رمان و پێداویستیه‌كان و ئاگاداربوون له‌ڕه‌وشی تووش بووان به‌م نه‌خۆشیه، ئه‌م پێشانگایه به‌رده‌وام ده‌بێت تا كاتی پێویست، هیواخوازین به‌شدارییه‌كی باش هه‌بێت له‌م پڕۆژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی داهاتێكی شیاو كۆبكرێته‌وه و به‌شێك له ئازاره‌كانی تووشبوان كه‌م بكرێته‌وه . هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ڕێكخه‌رانی چالاكیه‌كه و به‌شداری فراوانی هه‌موو لایه‌ك
