كوردانی فه‌یلی داوای 3 كورسی كۆتا لە په‌رله‌مانی عێراق دەكەن
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه (17/1/2018) له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی فه‌یلییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، داوا له ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق و گشت كوتله په‌رله‌مانییه‌كان كراوه له كاتی پێداچوونه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ژماره( 45) له ساڵی 2013، رەچاوی مافی پێكهاته‌ی فه‌یلییه‌كانی عێراق بكه‌ن، چونكه له رابردوودا هاوسه‌نگی نه‌كراوه له مافدانی كۆتاكان له عێراقدا.
هه‌روه‌ها له به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆر له فه‌یلییه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌وه شاره‌كانی (به‌غدا و دیاله و واسیت) بۆیه پێویسته له كاتی پێداچوونه‌وه‌ی یاساكه، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران 3 كورسی له‌م 3 شاره بۆ فه‌یلییه‌كان دابین بكات.
bas news-
