شاره‌زایه‌كی سه‌ربازیی رووسیا: یه‌په‌گه مووشه‌كی به‌رگریی ئاسمانی هەیە
سیڤكۆف شاره‌زای بواری سه‌ربازیی رووسیا، له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی (سپۆتنیك)ی رووسی، باس له مووشه‌كی به‌رگریی ئاسمانی (MANPAD) ده‌كات، كه كه‌وتووه‌ته ده‌ست یه‌په‌گه و له لایه‌ن ئه‌مریكاوه بۆی دابین كراوه.
ئه‌و شاره‌زای سه‌ربازییه ده‌ڵێ "له كاتی به‌رپابوونی شه‌ڕ له نێوان توركیا و یه‌په‌گه، یاخود رژێمی سووریا و یه‌په‌گه‌دا، به لایه‌نی كه‌م یه‌په‌گه توانای هه‌یه هه‌موو جۆره هه‌لیكۆپته‌رێك بشكێنێت و زۆرێك له فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش تێك بشكێنێت، چونكه بووه‌ته خاوه‌نی چه‌ندین مووشه‌كی به‌رگریی ئاسمانی به ناوی (MANPAD). ده‌مه‌وێت بڵێم ئه‌م چه‌كه قورسه‌ی كه‌وتووه‌ته ده‌ست یه‌په‌گه، بۆ رووسیا و توركیا و سووریا جێگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه".
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا، پێبوایه گرنگ جۆری ئه‌و مووشه‌كه نییه كه دراوه‌ته یه‌په‌گه، به‌ڵكو گرنگ ئه‌و سیسته‌مه‌یه كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت بۆ یه‌په‌گه‌ی جێگیر بكات.
bas news-
