یه‌په‌گه لە عەفرین خۆی بۆ شه‌ڕی خه‌نده‌ق ئاماده ده‌كات
رۆژنامه‌ی (سۆزجو) له هه‌واڵێكدا ئاشكرای ده‌كات، یه‌په‌گه له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی عه‌فرین چه‌ندین خه‌نده‌قی هه‌ڵكه‌ندووه، ئه‌مه‌ش بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌تی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیا، هه‌روه‌كو چۆن پار هه‌مان شه‌ڕی له ناوچه‌ی سوور و جه‌زیره و شرنا‌خ ئه‌نجام دا.
له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، یه‌په‌گه چه‌ندین تونێلی لێداوه و چوارده‌وری عه‌فرینیشی به بۆمپ پڕ كردووه تا سوپای توركیا نه‌توانێت به ئاسانی بچێته ناو شاره‌كه‌وه.
له لایه‌كی تره‌وه شاره‌زایانی سه‌ربازی رووسی، بۆ ماڵپه‌ڕی (سپۆتنیك) له‌باره‌ی شه‌ری عه‌فرینه‌وه پێیانوایه، شه‌ڕه‌كه بۆ سوپای توركیا ئاسان نییه و زۆر خوێناوی ده‌بێت.
bas news-
