نووسەرێكی توركیا: شه‌ڕی عه‌فرین دەرگای دۆزەخ بەڕووی توركیادا دەكاتەوە
حه‌سه‌ن جه‌مال له وتارێكیدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ماڵپه‌ڕی (T24) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه ده‌دات كاتێك له هه‌ڵبژاردنی 7ی حوزه‌یران ئاكپارتی 9%ی ده‌نگه‌كانی له ده‌ست دا و نه‌یتوانی به ته‌نیا حكوومه‌ت پێك بهێنێت، بینیمان شه‌ڕی له باكوور ده‌ستپێكرد و پاشان توركیای برده ناو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و به ته‌نیا حكوومه‌تی پێك هێنایه‌وه.
نووسه‌ر له وتاره‌كه‌یدا پێیوایه ره‌نگه شه‌ڕی عه‌فرین كاریگه‌ری به‌سه‌ر ده‌نگی ئاكپارتییه‌وه هه‌بێت له هه‌ڵبژاردنی 2019 و ده‌نگه‌كانی زیاد بكات، به‌ڵام ئه‌و شه‌ڕه توركیا ده‌باته ناو به‌ڵایه‌كی گه‌وره‌وه و ده‌یخاته ناو ئاگری جه‌هه‌ننه‌مه‌وه. هه‌روه‌ها دیسان كۆچ ده‌ست پێده‌كات و هاووڵاتی سڤیل ده‌بنه قوربانی، به‌ڵام دیاره ئه‌و شتانه به لای ئه‌ردۆگانه‌وه هیچ گرنگ نین.
bas news-
