به‌رپرسی میلیشیاى عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق و هاوكارێكى له خورماتوو ده‌ستگیر كران
له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه فیدڕاڵییه‌ى كه له به‌غداوه بۆ خورماتوو نێردرا، به‌رپرسی میلیشیاكانى عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق (به‌سه‌رۆكایه‌تی قه‌یس خزعه‌لى) و هاوكارێكى ده‌ستگیر كران.
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی پێشووى ڕاگه‌یاندنى قائیمقامییه‌تى خورماتوو، له په‌یجی تایبه‌تى خۆى له (فه‌یسبووك) ڕای گه‌یاند: "به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕپێكراو (حه‌سه‌ن كه‌ریم) به‌رپرسی میلیشیاى عه‌سائیب ئه‌هل حه‌ق، ده‌ستگیر كرا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كه هاوكات، هاوكارێكى به‌ناوى (سه‌میر كه‌مال) كه به‌ده‌سته ڕاستى به‌رپرسه‌كه داده‌نرێت، له‌لایه‌ن هێزێكى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى خێراوه كه چه‌ند ڕۆژێكه گه‌یشتوونه‌ته شارى خورماتوو، ده‌ستگیر كرا.
له‌دواى ڕووداوه‌كانى 16ى ئۆكۆتبه‌رى 2017، كه شاره كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه داگیر كران، میلیشیاكانى توركمان سه‌دان ماڵى كوردیان تاڵان كرد و ته‌قانده‌وه.
bas news-
