ناردنی هێزە سەربازییەكانی توركیا بۆ سنووری رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە

ناردنی هێزە سەربازییەكانی توركیا بۆ سنووری رۆژئاوای كوردستان بەردەوامە
ئەمڕۆ چوارشەممە کاروانێکی تری سەربازیی تورکیا کە بە مەبەستی هاوکاری هێزەکانی سنوور رەوانەی ناوچەکە کرابوون، گەیشتە شاری هاتای لەسەر سنووری سووریا و رۆژئاوای كوردستان.


چوار تانک کە لە ناوچە جیاجیاکانی تورکیاوە بەڕێ کەوتبوون، گەیشتنە شارۆچکەکانی هاسا و کرکهان.


تانکەکان لە رێوشوێنێکی ئەمنیدا گەیشتنە یەکەکانی سوپای تورکیا لەسەر سنووری سووریا.


ئەمەش لە كاتێكدایە كە حكوومەتی توركیا خەریكی ئامادەكارییەكانە بۆ هێرش كردنە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان.
bas news-
Top