سۆران.. قایمقامی سۆران نرخی گۆشتی دابەزاند

سۆران.. قایمقامی سۆران نرخی گۆشتی دابەزاند
قایمقامیەتی سۆران، ئاشکرایی دەکات، دوایی دانیشتنیان لەگەڵ لیژنەی ئەنجومەنی گوشتفرۆشەکانی سنووری شاری سۆران، بڕیاریاندا نرخی گۆشتی سۆر داببەزێنن.


لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و باری ئابووری ئێستای ھاووڵاتییانی دەڤەری سۆران، ھەوڵمانداوە نرخەکانی کرێی دوکان، پارەی مانگانەی کارەبا و مولیدە ئەھلییەکان کەم بکرێنەوە، لەگەڵ ئەوەشدا دوای دانیشتنی لێژنەکانمان لەگەڵ ئەنجومەنی گوشتفرۆشەکانی سنووری شاری سۆران، بڕیارماندا نرخی گوشتی سوور لەلای گۆشتفرۆشەکانی سۆران و دەوروبەر کەم بکرێتەوە".



قایمقامی سۆران، ئەوەشی خستە روو، کە لەئێستا بۆ نرخی یەک کیلۆ گۆشتی نەرمە 13 ھەزار دیناریان دیاری کردووە، ھەروەھا بۆ یەک کیلۆ گۆشتی نەرمە و ئێسک بەیەکەوە، بری 11 ھەزار دیناریان دیاریکردووە، ھەر گۆشتفرۆشێک نرخەکەی گرانتر بکات رووبەڕووی یاسایی دەبێتەوە.
Top