چەمچەماڵ .. ٢٠٠ خێزانی کەرکووک و خورماتوو ھاوکاری کران
ئەمڕۆ سێشەممە 16/١/٢٠١٨ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شارەدێی قادر کەرەمی سەربە شارۆچکەی چەمچەماڵ، ھاوکارییەکانی بەتانی، سۆبە و پێداویستی خواردن و تەندروستییان پێشکەش ٢٠٠ خێزانی کەرکووک و خورماتوو کرد.
لە رۆژی یەکەمی ھاتنی خێزانەکانی کەرکووک و خورماتوو بۆ ناوچەکانی دیکەی کوردستان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ھانایانەوە رۆشتووە و جۆرەھا پێداویستی بە ھەماھەنگی و ھاوکاری رێکخراوە و ناوەندە جیھانی و ناوچەییەکان پێشکەش بەو خێزانانە کردووە.
bas news -
