پنتاگۆن دژایەتی خۆی بۆ هێرشی توركیا بۆ سەر عەفرین راگەیاند

پنتاگۆن دژایەتی خۆی بۆ هێرشی توركیا بۆ سەر عەفرین راگەیاند
وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) لە روونکردنەوەیەکدا لەبارەی هەڕەشەكانی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و هێرشكردنە سەر شاری عەفرین رایگەیاند كە ئەمریكا پەكەكە بە بەشێك لە هێزەكانی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە عەفرین نابینن، بەڵام هاوكات داوای دووركەوتنەوەی لە زیادكردنی بارگرژییەکان كرد.


ئادریان رانکین گالۆوای گوتەبێژ بەناوی پنتاگۆن، لەبارەی بوونی چەکدارانی پەیەدە/پەکەکە لە عەفرین گوتی "ئەوان وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش قبووڵ ناکەین. پشتیوانی ئەوان ناکەین و ھیچ کارێکمان لەگەڵ ئەواندا نییە".


هەروەها رایگەیاند کە ئەمریکا ھیچ ھاوکارییەکی بۆ عەفرین نەکردووە و مەشقیشی لەوێ بە ھیچ لایەنێک نەداوە و گوتیشی "چەکدارەکانی بەدەر لە شوێنەکانی ھێزەکانی سووریای دیموکرات، ھیچ مەشق، پێشنیار و ھاوکاری لە ئێمە وەرناگرن. ئەو گرووپانەی بە تایبەتی ھاوکارییان دەکەین ئەو گرووپانەیە کە بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعش کردووە".


گوتەبێژەکەی پنتاگۆن روونیشی کردەوە کە نابنە بەشێک لە ئەگەری ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ سەر عەفرین و راشیگەیاند گشت لایەنەکان ھان دەدەین بۆ دوورکەوتنەوە لە بەرزبوونەوەی ئاستی بارگرژییەکان.
bas news -
Top