شێڤرۆن کارەکانی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
گوتەبێژی کۆمپانیای شێڤرۆن رۆژی سێشەممە 16-1-2018 رایگەیاند ، لە داهاتوویەکی نزیکدا کارەکانی کۆمپانیای شڤرۆن لە سێ بلۆکی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
کۆمپانیای شێڤرۆن کە بارەگای سەرەکی لە شاری سان رامنە لە کالیفۆڕنیا ، یەکێکە لەگەورە کۆمپانیاکانی بواری نەوت لە جیهاندا، لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر باشووری کوردستان ، کارەکانی خۆی لە هەرێمی کوردستان هەڵپەسارد.
rudaw -
