شێڤرۆن کارەکانی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە

 شێڤرۆن کارەکانی لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە
دوای هەڵپەساردنی کارەکانی لە ئۆکتۆبەری 2017، کۆمپانیای شێڤرۆن رایگەیاند، لە داهاتوویەکی نزیکدا لە هەرێمی کوردستان دەست بە کارەکانی دەکاتەوە.

گوتەبێژی کۆمپانیای شێڤرۆن رۆژی سێشەممە 16-1-2018 رایگەیاند ، لە داهاتوویەکی نزیکدا کارەکانی کۆمپانیای شڤرۆن لە سێ بلۆکی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

کۆمپانیای شێڤرۆن کە بارەگای سەرەکی لە شاری سان رامنە لە کالیفۆڕنیا ، یەکێکە لەگەورە کۆمپانیاکانی بواری نەوت لە جیهاندا، لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر و هێرشی سوپای عێراق بۆ سەر باشووری کوردستان ، کارەکانی خۆی لە هەرێمی کوردستان هەڵپەسارد.
rudaw -
Top