204 حزب به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌كه‌ن و تا ئێستا 55 هاوپه‌یمانێتى پێكهێنراوه
سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر لایه‌نێكى كوردستانى له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبی و عه‌بادیدا ڕێككه‌وتن بكات، ئه‌وا زیان به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كورد ده‌گه‌یه‌نێت.
عه‌ره‌فات كه‌ره‌م، سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى له په‌رله‌مانى عێراق به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: "ده‌گوترێ ڕێككه‌وتنێكى ئه‌مریكا و ئێران هه‌یه كه حه‌شدى شه‌عبی جێگاى حه‌یده‌ر عه‌بادی بگرێته‌وه، هه‌ر وه‌ك چۆن له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵی 2010 ئه‌یاد عه‌لاوى ده‌رچوو، كه چى بهڕێككهوتنى نێوان ئه‌مریكا و ئێران پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران درا به نورى مالیكى، به بۆچونى من ئه‌وه‌ى ئێستا ئه‌مریكا به‌لایه‌وه گرنگه ئه‌وه‌یه‌كه هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتى خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌شڵێت: "هه‌رچه‌نده پێشتر حه‌شدى شه‌عبی و حه‌یده‌ر عه‌بادی هاوپه‌یمان بوون، به‌ڵام ئێستا هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان نه‌ماوه، ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه درووست بكه‌نه‌وه ئه‌وا سومعه‌ى عه‌بادی له ناو كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، كۆمه‌ڵگه‌ى عه‌ره‌بی، كوردستانیان و سونه‌كانیش له‌ده‌ست ده‌دات، هه‌روه‌ها سه‌درییه‌كان، سونه‌كان و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ش ده‌كشێنه‌وه، ئه‌و كاته‌ش هه‌ڵوێستى لاواز ده‌بێ، چونكه پێشتر عه‌بادی به‌ڵێنی چاره‌سه‌ر كردنى بابه‌تى حه‌شدى شه‌عبی دابوو بۆیه ناكرێ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبیدا ڕێك بكه‌وێت، ئێستاش سومعه‌ى له مه‌ترسیدایه".
سه‌رۆكى فهراكسیۆنى پارتى جه‌ختیشیكرده‌وه: "ئه‌گه‌ر بێت و هه‌ر لایه‌نێكى كوردستانی له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادیدا ڕێككه‌وتن بكات، له‌كاتێك ئه‌و له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبی هاوپه‌یمان بێ ئه‌وا به بۆچونى من ئه‌و كاره له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكى كوردستان نییه".
له باره‌ى پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتى و ڕێژه‌ى به‌شدارى كردنى حزبه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق، عه‌ره‌فات كه‌ره‌م ئاشكراى كرد: "هه‌رچه‌نده به فه‌رمى دیار نییه، به‌ڵام تا ئێستا 55 هاوپه‌یمانێتى هه‌یه و 204 حزبیش به‌شداره بۆ هه‌ڵبژاردن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێ به‌فه‌رمى كۆمیسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕێژه‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌كان ئاشكرا بكات".
bas news -
