چه‌كدارێكى داعش له گرتووخانه‌یه‌كی مووسڵ بهنهخۆشییهكى كوشنده گیانى له ده‌ست دا
سه‌رچاوه‌یه‌كى ته‌ندروستى له شارى مووسڵ، ڕایگه‌یاند: "دهستگیركراوێكى داعش به‌هۆى تووشبوونى به‌نه‌خۆشى ئه‌نفله‌وه‌نزاى باڵنده‌وه، كه ئه‌وه یه‌كه‌م حاڵه‌تى نه‌خۆشییه‌كه‌یه له مووسڵ تۆمار بكرێت، گیانى له‌ده‌ست دا".
دواى مردنى ئه‌و چه‌كداره‌ى داعش، نه‌خۆشخانه‌كه چۆڵ كراوه و ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى تریش كه له نه‌خۆشخانه‌كه‌دا بوون، دژ به نه‌خۆشییه‌كه ده‌كوترێن.
پێشتر له هه‌ردوو پارێزگاى دیاله و بابل بوونى نه‌خۆشییه‌كه ڕاگه‌یاندرا و به‌و هۆیه‌شه‌وه سه‌دان هه‌زار مریشكى كێڵه په‌له‌وه‌رییه‌كان، له‌ناوبران.
دوێنێ دووشه‌ممه، ڕێكخراوى جیهانیی بۆ دروستى ئاژه‌ڵ، ڕای گه‌یاند، له پارێزگاى دیاله له عێراق ڤایرۆسى جۆرى (H5N8) ده‌ركه‌وتووه، كه جۆرێكى زۆر خێرایه بۆ گواستنه‌وه بۆ مرۆڤ.
ڕێكخراوه‌كه ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى عێراق ڕایگه‌یاندووه، ڤایرۆسه‌كه له كێڵگه‌یه‌كی به‌خێوكردنى په‌له‌وه‌ر له دیاله دۆزراوه‌ته‌وه و له كۆى 43 هه‌زار مریشك، 7250 مریشكى كوشتووه.
bas news -
