لێژنەی پشکنینی قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر چەند شوێنێکی داخست

لێژنەی پشکنینی قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر چەند شوێنێکی داخست
قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات، کە دوای پشکنین بۆ چەند مارکێتێک و سەموونخانەیە، بڕیاری داخستنی چەند شوێنێکیان داوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 16/1/2018، قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر، لە پەیجی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، لە راگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە داوە، کە لێژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕی سەر بەقایمقامیەتی قەزای ناوەندی ھەولێر، لەسەر سکاڵای ھاووڵاتییان، سەردانی ھەشت شوێنی گەڕەکی بریاتی، ھاوکاری و شادییان کردووە.

قایمقامی قەزای ناوەندی ھەولێر، ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە پشکنینیان بۆ چەندین مارکێتێک، چێشتخانە و سەموونخانەیەک کردووە، کەموکوڕییەکانیان تۆمار کراون.
ئەوەش روون کراوەتەوە، لە ئەنجامی ئەم پشکنینانە، چەند شوێنێک، لەبەر زۆری کەموکوڕییەکانیان داخران و کاردانەوەی یاساییان بەرامبەر دەکرێت.








باسنيوز
Top