باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق: بەمزووانە فڕۆکەخانەکان دەکرێنەوە
جۆن ویلکس، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 16/1/2018، لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەشاری ھەولێر، رایگەیاند: "بەرنامەمان ھەیە پاڵپشتی پێشمەرگە بکەین و پێویستە کورد بە تیمێکی بەھێزەوە بچنە بەغدا".
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، ئەوەشی خستە روو، کە بەریتانیا خوازیاری ھەماھەنگی بەھێزی ئابوورییە لەگەڵ کوردستان و کۆمپانیای بریتش پترۆلیۆمیش لە کەرکووک وەبەرھێنان لەبواری نەوتدا دەکات.
لە دوو رۆژی رابردوودا، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئەنجام دابوو.
ھەر لەو پرێس کۆنفرانسەدا، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، گوتیشی: "بەمزووانە فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان دەکرێنەوە، پاڵپشتی مافەکانی گەلی کورد دەکەین و لە داھاتوویەکی نزیکدا رەوشی ھەرێمی کوردستان پێشڤەچوونی باش بەخۆیەوە دەبینێت".
باسنيوز
