ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر سێ هەفتەیە كۆبوونەوەی ئەنجام نەداوە

 ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر سێ هەفتەیە كۆبوونەوەی ئەنجام نەداوە
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕای دەگەیەنێت، ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ماوەی سێ هەفتەیە كۆبوونەوەی ئەنجام نەداوە.



خانزاد یووسف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند: "دەستەی سەرۆكایەتی داوای ڕاپۆرتی ساڵانی 2015، 2016، 2017ی لێ كردووین، ئەوەش بۆ ئەوەیە بزانرێت ئیش و بەرهەممان لەو ماوەیەدا چی بووە و پلانمان چییە؟، بۆیە ئێستا هەموو لێژنەكانی ئەنجومەن سەرقاڵی ئەو بابەتەن".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارتی ئەوەشی خستە ڕوو: "ڕاپۆرتەكان چوونەتە پێش سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگا، بەڵام هێشتا تاوتوێ نەكراون، هەر كاتێك تاوتوێ كرا، ئەوا بڕیار لەسەر كۆبوونەوەی گشتی لەو بارەیەوە دەدرێت و دوایین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا پێش سێ هەفتە بووە".







باسنیوز
Top