ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر سێ هەفتەیە كۆبوونەوەی ئەنجام نەداوە
خانزاد یووسف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر لە فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند: "دەستەی سەرۆكایەتی داوای ڕاپۆرتی ساڵانی 2015، 2016، 2017ی لێ كردووین، ئەوەش بۆ ئەوەیە بزانرێت ئیش و بەرهەممان لەو ماوەیەدا چی بووە و پلانمان چییە؟، بۆیە ئێستا هەموو لێژنەكانی ئەنجومەن سەرقاڵی ئەو بابەتەن".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارتی ئەوەشی خستە ڕوو: "ڕاپۆرتەكان چوونەتە پێش سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی پارێزگا، بەڵام هێشتا تاوتوێ نەكراون، هەر كاتێك تاوتوێ كرا، ئەوا بڕیار لەسەر كۆبوونەوەی گشتی لەو بارەیەوە دەدرێت و دوایین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا پێش سێ هەفتە بووە".
باسنیوز
