ئەمڕۆ مووچەی چەند بەشێكی دیكەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت

ئەمڕۆ مووچەی چەند بەشێكی دیكەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت
بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆ دابەشكرددنی مووچەی وەزارەتەكەیان تەواودەبێت.

سەبارەت بە دابەش کردنی موچەی پێشمەرگە، ئەمڕۆ لیوا قارەمان، جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆن لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان،لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: پێش دووهەفتە لەمەوبەر لیواکان موچەکانیان وەرگرت، کە سەربە وەزارەتی پێشمەرگەن."

ووتیشی" تەنها دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە ماوە، لەگەڵ لقەکانی مەشقی وەزارەتی پێشمەرگە و پێنج فەوجی سەربەخۆ، کە سەر بەوەزارەتی پێشمەرگەن."


ئاشكراشیكرد "بەپێی وەزارەتی دارایی کەپێێ ڕاگەیانین ئەمڕۆ موچەی ئەوانەی ماون دابەشدەکرێت."






خەندان
Top