بەڕێوەبەرێکی دیکەی کورد لە كۆمپانیای نەوتی باكوور لە كارەكەی دوور خرایەوە
لە نووسراوەكەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا كە بە ژمارە 4538 لە 15/1//2018 دەرچووە و، هاتووە "بە پشتبەستن بە ڕاوێژی وەزیر و نووسراوی نووسینگەی وەزیر بە ژمارە (م.ب/458) لە 4/1/2018، بڕیار درا بە جێگیركردنی (عەقید مونیر فوتحی خزر عەباس) لە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی كۆمپانیای نەوتی باكوور سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی وزە لە چوارچێوەی میلاكی بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری ئاسایشی فیدراڵی".
دەركردنی ئەو فەرمانە لە كاتێك دایە كە پێشتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڕیاری دابوو بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو لیژنانەی لەسەر ئەفسەر و كارمەندە كوردەكانی پۆلیسی كەركووك و خورماتوو پێكهێندرابوو،.
هاوكات وەزارەتی تەندروستیش بڕیاری دا بە هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو بڕیارانەی لەپاش ڕووداوەكانی 16 ی ئۆكۆتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە دەرچووبوون و بەوەش 4 بەرپرسی كورد گەڕانەوە بۆ پۆستەكانیان.
باسنیوز
