به‌ریتانیا داوا له هاووڵاتیانی ده‌كات نه‌چنه توركیا
ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا، راگه‌یاندراوێكی بڵاوكرده‌وه كه داوا له هاووڵاتیانی ده‌كات نه‌چنه توركیا. هه‌روه‌ها ناوی ئه‌و شارانه‌شی ئاشكرا كردووه كه پێشبینی ده‌كرێت بارودۆخ تێیدا تێك بچێت به هۆی ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرینه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سەركۆماری توركیا، ئاشكرای كرد له چه‌ند رۆژی داهاتوو ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین ده‌ستپێده‌كه‌ن، بۆیه به‌ریتانیا له ترسی ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له باكوور هاووڵاتانی بۆ دژایه‌تیكردنی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه بڕژێنه سه‌ر شه‌قام و بارودۆخ تێك بچێت، داوا له هاووڵاتیانی ده‌كات نه‌چنه شاره‌كانی باكوور له توركیا و خۆیان له گه‌شتكردن بۆ ئه‌و شارانه به دوور بگرن.
له ساڵی 2016 كاتێك زیاتر له 10 ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له شاره‌كانی توركیا له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه ئه‌نجام درا، سه‌دان كه‌س كوژران و بریندار بوون، به هه‌مان شێوه به‌ریتانیا داوای له هاووڵاتیانی كرد نه‌چنه توركیا، به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا یه‌ك ملیۆن و 700 هه‌زار به‌ریتانی سه‌ردانی توركیایان كرد.
bas news-
