فڕۆکەخانەی سلێمانی چاوەڕێی بڕیاری دەستپێكردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکانە
تایەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند کۆبوونەوەی نێوان شاندی باڵای ھەولێر و بەغدا ھەنگاوێکی باشە بۆ ئەوەی کێشەکانی نێوان بەغدا و ھەرێم لە ڕێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن. گوتیشی ھەوڵێکی جیدی لە ئارادایە بۆ ئەوەی بەغدا ناچار بکرێ بڕیارەکانی خۆی بگۆڕێت، تاوەکو گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان دەست پێبکاتەوە.
لە لێدوانێكیدا بۆ "باس‌نیوز"، ئاماژەی بەوەش دا كە ھەر کاتێک کێشەکانی ھەرێم و بەغدا چارەسەر كرا، ئەو کاتە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری کردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکان دەدات، بێگومان ئێمەش تەمەنای ئەوە دەکەین، بەزوویی گەشتە نێودەوڵەتیەکان دەست پێبکاتەوە، بۆ ئەوەی خزمەتی ھاونیشتمانیان بکەین.
حكوومه‌تى فیدڕاڵی له دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، چه‌ند سزایه‌كی خسته سه‌ر هاووڵاتیانی هه‌رێمى كوردستان، له‌نێویاندا ڕاگرتنى گه‌شته ئاسمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و سلێمانى.
bas news-
