مه‌ولود باوه‌مراد: لێكتێگه‌یشتنێكی باش له‌نێوان شاندی هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه
مه‌ولود باوه‌مراد وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وه‌كاله‌ت له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه تاوه‌كو ئێستا به‌غدا و هه‌ولێر نه‌گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتنی كۆتایی سه‌باره‌ت به ده‌روازه سنوورییه‌كان و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هیچ واده‌یه‌ك سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان دیارینه‌كراوه.
گوتیشی: "هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی نێوان شاندی باڵای هه‌ولێر و به‌غداش دانه‌نراوه و وا بڕیاره ئه‌وان (شاندی به‌غدا) واده‌یه‌ك دیاری بكه‌ن و ڕووحییه‌تێكی باش هه‌یه بۆ لێكتێگه‌یشتن و ئێستا ته‌نیا چه‌ند خاڵێكی كه‌م ماون كه هه‌روولا له‌سه‌ری ڕێكبكه‌وین".
باسنيوز
