زیندانیانی سیاسی داوای پێکهێنانی لێژنەیەك بۆ بەدواداچوون لە مافەكانیان دەكەن

 زیندانیانی سیاسی داوای پێکهێنانی لێژنەیەك بۆ بەدواداچوون لە مافەكانیان دەكەن
دەستەی بەرگری لە زیندانیانی سیاسیی هەرێمی كوردستان لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایان گەیاند حكوومەت و پەرلەمان و لایەنە سیاسییەكان ئاوڕی جیدییان لێ نەداونەتەوە، بۆیە داوا دەكەن لێژنەیەك بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو كەموكوڕی و ماف و ئیمتیازاتانەمان پێك بهێندرێت، كە لەلایەن حكوومەتەوە پێشێل كراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 15/1/2017 دەستەی بەرگریكردن لە زیندانیانی سیاسی لە پرێس كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە هەولێر ڕایان گەیاند، حكوومەت و پەرلەمان و لایەنە سیاسییەكان ئاوڕی جدییان لە زیندانیانی سیاسی نەداوەتەوە و وەك كەسانی پلە دوو حیسابیان بۆ كراوە و ئەوەش جێگەی داخە، بۆیە داوا دەكەین لێژنەیەك پێك بهێندرێت بۆ بەدواداچوون لەو كەموكوڕی و ماف و ئیمتیازاتانەی كە لەلایەن حكوومەتەوە پێشێل كراون.

هەر لەو پرێس كۆنفرانسەدا بەیاننامەی كۆمەڵەی زیندانیانی سیاسی خوێندرایەوە و تێیدا ئاماژە كرا بە، سەركۆنەكردنی هەر پیلان و دەستدرێژییەكی دوژمنكارانە بەرامبەر خەڵكی كوردستان.

دەستەی بەرگریكردن لە زیندانیانی سیاسی جەختیش دەكەنەوە: "هەر وەك چۆن ئامادە بووین گیانمان بەخت بكەین، بە ڕەواشی دەزانین داكۆكی لە مافە زەوتكراوەكانمان بكەین و ڕوو لە حزب و دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان بكەین تا ئاوڕی جیدیمان لێ بدەنەوە".









باسنيوز
Top