وه‌زیری ته‌ندروستى عێراق بڕیارێكى دژ به كورد هه‌ڵوه‌شانده‌وه
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، كه له‌دواى داگیركارییه‌كه‌ى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه به فشارى په‌رله‌مانتارێكى توركمان دژ به به‌رپرسه كورده‌كانى ته‌ندروستى كه‌ركووك، ده‌ركرابوون.
عه‌دیله حموود، وه‌زیری ته‌ندروستى عێراق، بڕیارى دا سه‌رجه‌م ئه‌و بڕیارانه هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه، كه له ته‌ندروستى كه‌ركووك دژ به به‌رپرسه كورده‌كان، ده‌ركرابوون.
له‌دواى داگیركاریی 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017، و داگیركردنى كه‌ركووك له‌لایه‌ن میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه، حسێن ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستى كه‌ركووك، له‌مانگى كانوونى یه‌كه‌م سێ به‌رپرسی كوردى له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى له پۆسته‌كانیان لادا.
به‌پێی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان، فه‌رمانى به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى ته‌ندروستى به‌فشارى په‌رله‌مانتارى توركمان (نیازى معمار ئۆغڵۆ) بووه و به‌رپرسانى كوردیش بڕیاره‌كه‌یان به ته‌عریبكردنه‌وه‌ى كه‌ركووك، ناوه‌زه‌د كرد.
bas news-
