هەدەپە شێوازی هەڵبژاردنی دوو هاوسه‌رۆك ئاشكرا دەكات
له كۆنگره‌دا هه‌ده‌په 2 هاوسه‌رۆك هه‌ڵده‌بژێرێت، یه‌كێكیان ئافره‌ت و ئه‌وی تریشیان پیاو دەبێت. پۆستی هاوسه‌رۆكیش به‌سه‌ر توركێك و كوردێكدا دابه‌ش كراوه، واته ئه‌گه‌ر هاوسه‌رۆكه ئافره‌ته‌كه تورك بوو، پێویسته هاوسه‌رۆكی پیاو كورد بێت و به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
به‌ڵام له كۆنگره‌دا سه‌ره‌تا هاوسه‌رۆكێكی ئافره‌ت هه‌ڵده‌بژێردرێ و پاشان هاوسه‌رۆكێكی پیاو، ئه‌گه‌ریش زۆره ئه‌مجاره‌یان هاوسه‌رۆكه پیاوه‌كه تورك بێت و ئافره‌ته‌كه‌ش كورد بێت.
مه‌رج نییه هه‌ردوو هاوسه‌رۆك ئه‌ندام په‌رله‌مان بن، به‌ڵام گومانی تێدا نییه ده‌بێت یه‌كێك له‌و 2 هاوسه‌رۆكه ئه‌ندام په‌رله‌مانی توركیا بێت.
هه‌ده‌په بۆیه سیستەمی هاوسه‌رۆكی هێناوه‌ته كایه‌وه له توركیا، تا جیاوازی ره‌گه‌زی له نێوان ئافره‌ت و پیاودا نه‌هێڵێت و هه‌روه‌ها یه‌كسانیش له نێوان ئافره‌ت و پیاودا دروست بكات.
bas news-
