ئه‌ردۆگان: بۆ ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین چه‌ند رۆژێكمان ماوه
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئاكپارتی له شاری تۆكات، ئه‌ردۆگان داوای له ئه‌مریكا كرد فه‌تحوڵڵا گوله‌نی راده‌ست بكاته‌وه، چونكه ئه‌و تیرۆریسته و خیانه‌تی له توركیا كردووه.
ئهردۆدگان گوتی "ئه‌ی فه‌تحوڵڵا تۆ چی ده‌كه‌یت له په‌نسیلڤانیا؟ وا ده‌زانیت ئه‌مریكا تۆی خۆش ده‌وێت، نه‌خێر ئه‌و به‌كارت ده‌هێنێت تا كاری پێته و كه كاریشی پێت نه‌ما، ئیدی وه‌كو په‌ڕۆیه‌كی پیس فڕێت ده‌داته به‌ر ده‌رگا".
ئه‌و باسی له هاوپه‌یمانی نێوان ئاكپارتی و مه‌هه‌په كرد له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 2019 و پێی وابوو ئه‌م هاوپه‌یمانییه ده‌رگایه‌كی رۆشن به‌رووی توركیادا ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین چه‌ند رۆژێكی ماوه، هه‌ڕه‌شه‌شی له یه‌په‌گه كرد كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له عه‌فرین ده‌ریان ده‌كات و به تیرۆریست ناوی بردن.
bas news-
