سووریای دیموكرات هێزێك بۆ پاسەوانی سنوور پێكدێنێت
هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند یارمەتی هێزەكانی سووریای دیموكرات دەدەن بۆ ئەوەی هێزێك بۆ پاسەوانی سنوور پێكبێنن.
هێزەكەی سووریای دیموكرات بۆ پاسەوانی سنوور لە 30 هەزار چەكدار پێكدێت و لەلایەن فەرماندەیی هێزەكانی سووریای دیموكراتەوە سەرپەرشتی دەكرێ، كە هێزەكانی پەیەدە، باڵی رۆژئاوای كوردستانی پەكەكە زۆرینەی پێكدێنن، بەم هۆیەوە چاوەڕوان دەكرێ ئەم پێشهاتە ناڕەزاییەكی گەورەی توركیای لێبكەوێتەوە.
بڕیارە هێزەكە لەسەر سنووری عێراق و توركیا بە درێژایی رووباری فورات بڵاوبكرێنەوە، ئەمەش یەكەمین جارە لە دوای سەرهەڵدانی داعش لە سووریا و عێراق، هەڵوێستێكی لەم شێوەیە لەلایەن هێزەكانی سووریاوە بێتەپێش.
ئەمڕۆ یەكشەممە نووسینگەی كاروبارە گشتییەكانی هاوپەیمانان بۆ "رۆیتەرز" رایگەیاندووە كە هێزە سنوورییەكەی سووریای دیموكرات لەلایەن هاوپەیمانانەوە بەسەركردایەتی واشنتۆن یارمەتی دەدرێ.
bas news-
