هاووڵاتیانی منبج لە دژی پەیەدە هەڵوێست وەردەگرن

هاووڵاتیانی منبج لە دژی پەیەدە هەڵوێست وەردەگرن
ئەمڕۆ یەكشەممە هاووڵاتیانی شارۆچکەی منبج سەر بە پارێزگای حەلەب، بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە دژی هێزەكانی پەیەدە بەهۆی کوشتنی دوو هاووڵاتی سڤیل، بازاڕیان داخست.


لە میانی بەرفراوانبوونی کاردانەوەکان بەرامبەر کوشتنی دوو هاووڵاتیی سڤیل لە ژێر ئەشکەنجەدا کە رۆژی پێنجشەممە لە لایەن پەیەدەوە کوژران، فرۆشیاران فرۆشگاکانیان داخست.


دوای ئەوەی لە رێگای تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە داوا کرا وەک ناڕەزایەتی دەربڕینێک و بێدەنگ نەبوون بەرامبەر ئەم کارە، فرۆشگاکان دابخرێت، فرۆشیار و کاسبکاران بە پیر داواکارییەکەوە هاتن و تەواوی فرۆشگاکانیان داخست.


بەپێی زانیاری سەرچاوە خۆجێیەکان، ئەندامانی پەیەدە قوفڵ و قەپەنگی ژمارەیەک لەو فرۆشگایانەیان شکاندووە کە خاوەنەکانیان پشتیوانی ئەو ناڕەزایەتی دەربڕینەیان کردووە و سەرلەنوێ فرۆشگاکانیان کردوونەتەوە.
bas news-
Top