ئهردۆغان: ''تیرۆریستان خۆیان رادەست نەکەن، عەفرینیان بەسەردا دەڕووخێنین''
بهگوێرهی ههواڵی ئاژانسی ئانادۆڵوی توركیا، لە ساتی پەیامەکەی سەرۆكکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی شەشەمین کۆنگرەی ئاسایی لقی ئاک پارتی لە شاری ئەلعەزیز، كه لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوه تیرۆریستییهكان بووه لە سووریا، یەکە تۆپھاوێژەکانی سوپای تورکیا ھێرشیان کردووهتە سەر بارەگاکانی ''پەیەدە/پەکەکە'' لە عەفرین.
ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا رایگەیاند "بە ئۆپەراسیۆنی ئیدلب باڵی رۆژئاوای ئەو رێڕەوە دەڕووخێنین. با ئەوەش بزانن کە ئەگەر تیرۆریستانی عەفرین خۆیان رادەست نەکەن، ئەوێیان بەسەردا دەڕوخێنین.''
بهگوێرهی زانیارییهكانی ئهو ئاژانسه، یەکە تۆپھاوێژەکانی تورکیا لە شارۆچکەکانی رەیحانلی و کرکخانی شاری ھەتای و خاڵەکانی ناوچەکانی داماڵدراو لە پێکدادان لە ئیدلب، بارەگاکانی پەیەدە/پەکەکەی لە عەفرین تۆپباران کردووه.
یەکەکانی سوپای تورکیا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شهممه ھێرشی بهرپا كردووه، کە بە لانیکەم ٣٦ جار تۆپبارانی ناوچەکانی باسوفان، جیندەرەس، دێر بەلت و راجۆ سەر بە عەفرینیان کرد.
kdp-
