گفتوگۆکردن لەسەر یاسای بودجە و ھەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داھاتوو دواخرا

 گفتوگۆکردن لەسەر یاسای بودجە و ھەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داھاتوو دواخرا
بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەدات، کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆک فراکسیۆنەکان، بابەتی بودجە و دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردنەکان بۆ ڕۆژی پێنجشەممە دواخرا.


نەدا مێرگەسۆری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی، ڕایگەیاند: "ھەرچەندە ئەمڕۆ یەکشەممە 14/1/2018، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبوونەوە، بەڵام کۆبوونەوەکەیان ھیچ ئەنجامێکی نەبوو، بەو ھۆیەشەوە گفتوگۆکردن لەسەر یاسای بودجە و دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردنەکان بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داھاتوو دواخرا".

بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی، ئەوەشی خستەڕوو، کە دوای ئەوەی ھیچ ئەنجامێک لەسەر ئەو دوو یاسایە لە کۆبوونەوەکەدا نەبوو، ئەوا لە بەرنامەی کاری ئەمڕۆی پەرلەمان ئەو دوو بابەتە دانەنرا.








باسنیوز
Top