گفتوگۆکردن لەسەر یاسای بودجە و ھەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داھاتوو دواخرا
نەدا مێرگەسۆری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی، ڕایگەیاند: "ھەرچەندە ئەمڕۆ یەکشەممە 14/1/2018، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبوونەوە، بەڵام کۆبوونەوەکەیان ھیچ ئەنجامێکی نەبوو، بەو ھۆیەشەوە گفتوگۆکردن لەسەر یاسای بودجە و دیاریکردنی وادەی ھەڵبژاردنەکان بۆ ڕۆژی پێنجشەممەی داھاتوو دواخرا".
بڕیاردەری فراکسیۆنی پارتی، ئەوەشی خستەڕوو، کە دوای ئەوەی ھیچ ئەنجامێک لەسەر ئەو دوو یاسایە لە کۆبوونەوەکەدا نەبوو، ئەوا لە بەرنامەی کاری ئەمڕۆی پەرلەمان ئەو دوو بابەتە دانەنرا.
باسنیوز
